نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تیمێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەوانەی ئیتاڵیا كرا

تیمێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەوانەی ئیتاڵیا كرا

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێکهاتووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بکات کە بە داخەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە حکوومەتی هەرێم تیمێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە بکەن.

هەروەها رایگەیاند: کەسوکاری قوربانیان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانیان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە داواشی لە هاووڵاتییان كرد زانیاری و ئاکامەکان دەربارەی ڕووداوەكە تەنیا لە لایەنی فەرمییەوە وەربگرن.

بەپەلە

لە حەجی ئەمساڵ زیاتر لە 900 كەس گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە سعوودییە بڵاوكراوەتەوە، لە پڕۆسەی ئەمساڵی حەجدا بەشێوەیەكی گشتی زیاتر 900 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *